|  الناس  |  المقالات  |  الثقافية  |  ذكريات  |  المكتبة  |  كتّاب الناس  |
 

     
 

السبت  13  / 8 / 2016                                         ﺸﻪﻤﺎﻝ عادل سليم                                كتابات أخرى للكاتب على موقع الناس

 
 


 

اغتيال الزميل الصحفي الشاب (وداد حسين) يثير اكثر من علامة إستفهام حول اداء الاجهزة الامنية في دهوك ؟!

شه مال عادل سليم
(موقع الناس)

ندين ونستنكر اغتيال الزميل الصحفي ومراسل وكالة ( رۆژنیوز) الشاب وداد حسين مواليد دهوك ـ 1988 من قبل عصابات الغدر وخفافيش الظلام في دهوك ظهر اليوم السبت المصادف 13ـ 8 ـ 2016.بعد ان تم اختظافه وثم تعذيبه بطريقة وحشية ما ادى الى استشهاده .....

كما ندعو ان تعمل الجهات المعنية على كشف ملابسات القضية ومحاسبة الجناة ومن يقف وراءهم في اقرب وقت ممكن ...
الصحفي لا يملك سوى قلمه وكاميرته ودفتر ملاحظاته وضميره الوطني الابيض ....

المجد , كل المجد لحاملي الاقلام والافكار النيرة ...والخزي والعار للقتلة المنبوذين ...

مركز "ميترو" للدفاع عن حقوق الصحفيين، يدين بشدة اغتيال الصحفي المغدور وداد حسين

نص البيان باللغة الكردية

بة توندي ئیدانەی کوشتنی پەیامنێری ئاژانسی ڕۆژ نیوز دەکةين.
13 ی ئابی 2016 میترۆ : سەنتەری میترۆ بۆ داکۆکی لە رۆژنامەنوسان بە توندی ئیدانەی کوشتنی رۆژنامەنوس وەدات حسین، پەیامنێری ئاژانسی ڕۆژ نیوز دەکات و داوای لێکوڵنەوەی جدی دەکات لەم تاوانە ‌و ئەنجامدەرانیشی بدرێنە دادگایەکی ئاشکرا.
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ وەدات حسێن عەلی ڕۆژنامەنوسی ئ ئاژانسی دەنگوباسی ڕۆژنیوز، لە شاری دهۆک، لە گەڕەکی ماڵتا لەلایەن چەند کەسێکی نەناسراو دەڕفێندرێت و پاش چەند کاتژمێرێک تەرمەکەی لە سەر ڕێگەی شارۆچکەی سێمێڵ - دهۆک، دەدۆزرێتەوە.
سەڵاح خدر بەڕێوبەری ئاژانسی ڕۆژ نیوز بە میترۆی ڕاگەیاند " بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنیوز، وەدات تا سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هیچ کێشەو گرفتێکی نەبووە، دواتر لە ماڵ دەچێتە دەرەوەو لەلایەن چەند کەسێکی نەناسراوەوە دەڕفێندرێت و بۆ شوێنێکی نەزاندراو دەیبەن و پاش چەند کاتژمێرێک تەرمەکەی دۆزراوەتەوە".
وە گوتیشی " زانیارییە سەرەتاییەکان ئاماژەبەوەدەکەن، وەدات بەگولە تیرۆر نەکراوەو تەنها بەهۆی ئەشکەنجەوە گیانی لەدەستداوە".
هێمن سلێمان، بەرپرسی راگەیاندنی پۆلیسی دهۆك، كوژرانی ئەو گەنجەی پشتڕاستكردەوە و له تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك بڵاویكردەوە، ئەو گەنجە لەسەر رێگای سێجێ لە قەزای سێمێل لەلایەن چەند كەسێكی نەناسراو لێیدراوە و تا گەیاندراوەتە نەخۆشخانەی دهۆك گیانی لە دەستداوە.
ئەوەشی راگەیاند، بەپێی بڕیاری دادوەری ئێشكگر پەڕەی لێكۆلینەوە بۆ رووداوەكە لەلایەن پۆلیسی دهۆك كراوەتەوە و بەدواداچوون بەردەوامە بۆ دەستگیركردنی تۆمەتباران.
وەدات حسێن عەلی لە 1988 لە پارێزگای دهۆک لە دایکبووەو ماوەی چەند مانگێکە گرێبەستی لە گەڵ ئاژانسی ڕۆژنیوزدا واژۆ کردووە.
سەنتەری میترۆ بۆ داکۆکی لە رۆژنامەنوسان رایدەگەیەنێت تاوانی کوشتن بەهەر هۆکارو بیانویەک بێت ، نابێت کۆمەڵگا لێی بێدەنگ بێت. ئێمە ئیدانەی کوشتنی رۆژنامەنوس وەدات حسین دەکەین و داوای لێکوڵینەوە جدی دەکەین لەم تاوانە،دەبێت ئەنجامدەرانیشی بدرێنە دادگایەکی ئاشکرا.
سەنتەری میترۆ بۆ داکۆکیکردن لە مافی ڕۆژنامەنوسان، ڕێکخراوێکی سەربەخۆی قازانج نەویستە لە ناوەراستی ئابی ساڵی 2009 لە شاری سلێمانی لە لایەن، کۆمەڵێک ڕۆژنامەنوس‌و پارێزەر( رازاو شەریف، هیوا عوسمان، عمار الشابندر، توانا عوسمان، رەحمان غەریب) دامەزراوە، تا کۆتایی ساڵی 2010 لەلایەن پەیمانگای رۆژنامەوانی جەنگ‌و ئاشتی (IWPR) پاڵپشتی کراوە. لە تەموزی ساڵی 2010 لە کۆنفرانسێکدا لە شاری هەولێر ئەندامانی بۆردی ڕێکخراوەکە هەڵبژێردران.
میترۆ لە بە پاڵپشتی رێکخراوەکانی (پاڵپشتی میدیای نێودەوڵتی IMS) لە ساڵی 2011 و ڕێکخراوی فریاگوزاریی میللەتی نەرویجی (NPA) لە ساڵی 2011 پێنج ڕأپۆًڕتی لەسەرپێشێلكاریەكان بەرامبەر ڕۆژنامەنوسان بڵاو كردۆتەوە

 

 

 

 

 Since 17/01/05. 
free web counter
web counter